ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زەنگی “لێكترازان”ی هەرێم لێدەدات



ڕۆژ بەڕۆژ ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی و تیمە وزارییەكانیان لە حكومەتی هەرێم قوڵ دەبێتەوە و لە ئێستاشدا كێشەی نەبوونی مووچە و ڕاگرتنی هەناردەی نەوت كێشەكانی قووڵتر كردۆتەوە و میدیا عێراقی و جیهانییەكانیش گرنگییەكی زیاتر بە دۆخی سیاسی هەرێم دەدەن و زەنگی “لێكترازان” لە هەرێم لێدەدەن.

ڕۆژنامەی (مۆدێرن دیپلۆماسی)، ڕاپۆرتێكی لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە و لە بەشی یەكەمیدا باسی (سەرهەڵدان و داکشانی دەسەڵاتی کورد لە عێراق) دەكات و وردەكاری كێشە كەڵەكەبووەكانی دۆخی هەرێم گەنگەشە دەكات و لە بەشی دووەمدا باسی جیابوونەوەی سلێمانی دەكات لە هەرێمی كوردستان.

ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتەكەدا باسی هەوڵەكانی جیاكردنەوەی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی كوردستانی عێراق دەكات و پێشبینی لێكترازانی هەرێمی كوردستانی كردووە ئەویش بە هۆی ئەو ناكۆكییە گەورەیەی لەنێوان یەكێتی و پارتی هەن.

وەك ڕۆژنامەكە ئاماژەی پێ‌ كردووە، بەشێك لە سەركردەكانی یەكێتی سەرقاڵی تاوتوێكردنی ئەگەری بەكارهێنانی (مافێكی دەستوورین) بۆ ڕاگەیاندنی جیاكردنەوەی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی كوردستانی عێراق و دەڵێت: “دەستووری عێراق بە كۆمەڵێك مەرج كە لە ماددەی 119ـدا ڕوون كراونەتەوە؛ ڕێ بە پارێزگا یان چەند پارێزگایەك دەدات لە چوارچێوەی یەك هەرێمدا خۆیان ڕێك بخەن”.

ڕێواس فایەق بە بڕی نزیكەی 61 ملیۆن دەرمان بۆ نەخۆشخانەی منداڵان دابین دەكات
پێت ڕێواس فایەق بە بڕی نزیكەی 61 ملیۆن دەرمان بۆ نەخۆشخانەی منداڵان دابین دەكات
لە سلێمانی، كەسێك براكەی خۆی دەكوژێت
دوات لە سلێمانی، كەسێك براكەی خۆی دەكوژێت
پەیوەنیدر