کۆمپانیای بەرێز، وەڵامی ڕاپۆرتێکی NRT دەداتەوە



گرووپی کۆمپانیاکانی بەرێز، لە وەڵامی ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕتی کە شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ خاوەنداری دەکات، ڕایدەگەیەنێت؛ بەمەرامی چەند کەس و لایەنێک دەیانەوێت لە ئاستی پرۆژەی گۆران سیتی کەمبکەنەوە کە پرۆژەیەکی لۆ کۆستەوە خەڵکانی هەژار و کەمدەرامەت لێی سوودمەند بوون.

 

دەقی وەڵامەکەی گرووپی کۆمپانیاکانی بەڕێز

وەڵامێک بۆ کەناڵی nrt

ماوەیەکە، پەیامنێری پارێزگای هەڵەبجەی nrt ، بێ هیچ پرس و ڕایەک لە بێ بابەتیدا و بە مەرامی چەند کەس و لایەنێک تاو ناتاوێک خۆی بە ناو پرۆژەی گۆران سیتی دا دەکات و لە بەهای کارێکی گەورە کەم دەکاتەوە کە تاکە پرۆژەیە لە ناوچەکەدا کەسانی کەمدەرامەت و هەژارو نەداری ئەو شارە سودیان لێ بینیوەو بە کەمترین بڕی پێشەکی و قیست هەزاران خانەوادە ئێستا تیایدا ژیان بەسەر دەبەن.

جا بەر لەوەی بە دیکۆمێنت وەڵامی ئەو وشە ریزکردنانەی پەیامنێرو ڕا وەگرە بێ ئاگاکانی بەینەوە پێتان دەڵێین گۆران سیتیی چییە و چی تێدا کراوە.

بەشی زۆری یەکە نیشتەجێبوونەکان لەم پرۆژەیەدا تەواو بوون.

ئەم پرۆژەیە ڕووبەرێکی بەرچاوی پارێزگای هەڵەبجە پێکدەهێنێت، یەکەمین و گەورەترین پڕۆژەی وەبەرهێنانە لە پارێزگاکەدا، کە هیچ سەرمایەدارێکی تر ئامادەیی تێدا نەبووە بێت وەبەرهێنان بکات لە پارێزگاکەدا و ریسک بە سەرمایەکەی بکات.

١٢٧٦ یەکەی نیشتەجێبوون بە چوار ڕووبەری جیاواز کە لە ئیستادا ١٠٧٧زیاتر لە ١٠٠٠ خێزان لە یەکەکاندا نیشتەجێن، کە زۆرینەیان بە قیستێکی ١٠٠ هەزار دیناری تیایدا نیشتەجێن.

قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی گۆران سیتی لە قۆناغی کۆتایدایە، بۆ سەرجەم ئەو یەکانەی کە بەشداربوانی تێدایە و ڕێگای سەرەکین کە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار مەتر دووجا کاری قیرتاوکردن ئەنجامدراوە.

هەروەها بە نزیکەیی ٣ کیلۆمەتر شەقامی ٢٠- ٣٠ – ٤٠ مەتری لە پڕۆژەکەدا قیرتاو کراوە و بە نوێترین سیستمی ڕووناککەرەوە شەقامەکان ڕازێنراونەتەوە، کە ئەم بڕە زۆرە لەم جۆرە شەقامانە لە هیچ پرۆژەیەکی لۆ کۆستدا بوونی نیە.

لە گۆران سیتی تا ئێستا خوێندنگا، سەنتەری گەنجان، دوو مزگەوت دروستکراوە، وە شوێنی قوتابخانە و پارک و دایەنگەو بنکەی تەندروستی و ئاگرکوژێنەوەو هۆڵی بۆنەکان و مۆنۆمێنت و پارکی تایبەت و یاریگاو سەوزایی و پرۆژەی بازرگانی  لە پرۆژەکەدا بوونی هەیە .

١٠٧ هەزار مەتر دووجا لە ڕووبەری پڕۆژەکە بۆ سەوزایی دیاریکراوە، کە بەم نزیکانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئێستا ئەوەی لە پڕۆژەکەدا ماوە بۆ جێبەجێکردن بەشی خزمەتگوزارییەکانە، کە لە ئەستۆی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە دروستیان بکات.

ئەمە مشتێ لە خەرمانی کارەکانمانە لە گۆران سیتی.

بۆ ئەوانەش لە ڕاپۆرتەکەدا لێدوانیان داوە، دەڵێین؛ رێکاری بەشێک لە گۆڕانکارییەکان لە نەخشەی بنەڕەتیدا، بەڕەزامەندی و لەلایەن خودی شارەوانی هەڵەبجەوە ئەنجامدراوە و لە خۆوە و بێ گوێدانە لایەنی بەرامبەر ئەنجام نەدراوە و بەرێکاری یاسایی خۆیدا هەموو هەنگاوەکان نراون و داوکارییەکانیشمان بۆ ڕەزامەندیدان لەسەر گۆڕانکارییەکان لە لایەن شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییەکان لە رۆژنامەدا جاڕی بۆ دراوە لەماوەی یاسایی خۆیدا، کە کۆمپانیای جێبەجێکار دەیەوێت ئەم گۆڕانکارییە بکات، وە هەموو ئەو داواکاری و ڕەزامەندیانەش ئاراستەی پارێزگای هەڵەبجە کراون.

دەشتوانن بفەرموون لە نزیکەوە هەنگاو بە هەنگاوی گۆڕانکاریی و داواکارییەکانمان بە دیکۆمێنت ببینن کە بە ڕێکاری یاسایی ئەنجامدراون، وەک هەر پرۆژەیەکی دیکەی نیشتەجێبوون کە گۆڕانکاری تێدا ئەنجامدراوە.

پەیوەست بە نەدانی زانیارییش بە nrt بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیا و ئۆفیسی پرۆژەی گۆران سیتی نەکراوە، تا هاوکاریان بین لە ڕاستکردنەوەی هەڵەکانیان.

لە کۆتایشدا دەڵێین؛ قوتابخانەی ناو پرۆژەکە کە چەندین ساڵە تەواو بووە و موڵکی حکومەتە لە ئێستادا بەشێکی دراوە بە کۆمەڵگەی پەروەردەیی لیدەرس، کە بە بڕە پارەیەکی زۆر ساڵانە خوێندکار تیایدا دەخوێنێت کە دەبوو وا نەبوایە و بۆ بەشداربووانی پرۆژەکە بوایە، بەڵام بە پێچەوانەوە و بۆ دەستکەوتی ماددی شەخسی بەکار هاتووە و جێگری پارێزگار خۆی لێ بێدەنگ کردووە، بۆ لەسەر ئەم بابەتەش قسەیەکی نەبوو ئەگەر لە خەمی خەڵک و پرۆژەکەدایە، یاخود لە بەشی سەرەوەی پرۆژەکە قوتابخانەیەکی تر هەیە کە تەواو نەبووە و ڕاگیراوە و لەلایەن بەڵیندەرەکەی کاری تێدا ناکرێت، بە هۆکاری نەبوونی بودجە، ئێمە وەک کۆمپانیا لە ساڵی ٢٠١٧ وە نوسراومان کردووە بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی و جێبەجێکردنی بە قەرزی درێژخایەن بۆ حکومەت، بۆ لەمەشدا جەنابی جێگری پارێزگار بێدەنگەو خێرە قسەیەکی بۆ میدیاکان نییە و لەمەشدا ڕایەکی بۆ کەناڵی ناوبراو نەداو ناواخنی ئەو بابەتەیان بۆ ڕوون بکاتەوە!

پارتی داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی هەڵبژاردنەوە دەکات
پێت پارتی داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی هەڵبژاردنەوە دەکات
پەرلەمان چاوەڕێی پڕۆژەی ڕێكخستنەوەی مووچەیە
دوات پەرلەمان چاوەڕێی پڕۆژەی ڕێكخستنەوەی مووچەیە
پەیوەندیدار