پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە گشتییەكانی ٢٨هەمین خولی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا لە ئەمریكا، دەستیپێكرد.
پرۆسەی دەنگدان جگە لە باڵیۆزخانەی توركیا لە واشنتۆن، لە هەریەك لە كۆنسوڵخانەكانی وڵاتەكە لە نیویۆرك، بۆستن، شیكاگۆ، لۆس ئەنجڵس، مەیامی و هیوستن دەستیپێكردووە.
لە كاتێكدا ژمارەیەكی زۆر لە دەنگدەرانی دانیشتووی ناوچەی واشنتۆن لە باڵیۆزخانە دەنگیاندا، هاوكات سەرەڕای بارانی بە لێزمە ژمارەیەكی بەرچاوی دەنگدەران لە نیویۆرك بەمەبەستی دەنگدان ڕوویان لە خانەی توركان كرد.
دەنگدەرانی ئەمریكا، ئەوانەی لە تۆماری دەنگدەرانی دەرەوەی وڵاتدا ناویان هەیە، دەتوانن لە نێوان رۆژانی ٢٩ی نیسان تاوەكو ٧ی ئایار لە كاتژمێر ٠٩:٠٠-٢١:٠٠ لە ناوەندەكانی دەنگدان، دەنگ بدەن.
ئەگەر هات و هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار كەوتە خولی دووەم، سندوقی دەنگدان لە نوێنەرایەتییە ئاماژەپێكراوەكان لە نێوان ڕۆژانی ٢٠ تاوەكو ٢٤ی ئایاردا دادەنرێت.
لە سەرانسەری ئەمریكادا، ١٣٤ هەزار و ٢٤٦ دەنگدەر بۆ هەڵبژاردنەكانی توركیا، تۆماركراون.