لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە سنووری سلێمانی دوو كەس گیانیان لەدەستدا كە بەپێی زانیارییەكان ئەو دوو كەسە هاوسەری یەكتری بوون.
ئەمڕۆ یەكشەممە، بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، لەسەر ڕێگای سلێمانی عەربەت ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان ڕوویداوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیانلەدەستدا و دوو كەسیش برینداربوون.
ئاماژەی بە ئەوەش كردووە، لە ئێستادا تەرمی ئەو دوو كەسەی گیانیانلەدەستداوە لە پزیشكی دادی سلێمانین.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو دوو كەسەی گیانیان لەدەستداوە هاوسەری یەكدین و دوو بریندارەكەش كەسی نزیكیانن.