هەڵەبجە؛ لەم قەیرانی نەخۆشی هەوركردنی پەرەدی مێشكەدا نەخۆشخانەكە بەپەرستاری خۆبەخش بەرێوە دەبرێت



بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەم قەیرانەدا نەخۆشخانەی وەفا بە پەرستاری خۆبەخش بەرێوە دەبرێت، دەشڵێت،”دوابەدوای پڕبوونی قاوشی منداڵان و هەبوونی نەخۆشی تازەو گومانلێكراوی نوێ بەناچاری پلان B بەكار هێنرا”.

د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند، دوابە دوای پڕ بوونی قاوشی منداڵان و هەبوونی نەخۆشی تازە و گومانلێكراوی نوێ بەناچاری پلان B بەكار هێنرا، كە ئەویش بەكارهێنانی نەخۆشخانەی وەفایە و گواستنەوەی هەندێك لە نەخۆشەكان و نیشتەجێكردنی نەخۆشە تازە دیاریكراوەكانە تێیدا .

ڕاشیگەیاندووە، لەئیستادا هەردوو قاوشی منداڵان و نەخۆشخانەی وەفا نەخۆشی تێدایە و چارەسەر وەردەگرن و نەخۆشخانەی وەفا بە پەرستاری خۆبەخش بەرێوە دەبرێت، بۆیە داوا دەكەن، حكومەتی هەرێم بەدەم داواكاریەكانیانەوە بێت.

لە ١٢ کاتژمێری رابردوودا چەند باران باریوە؟
پێت لە ١٢ کاتژمێری رابردوودا چەند باران باریوە؟
هەڤاڵ ئەبوبەكر؛ بۆ چارەسەری مووچە دەبێت حكومەتێكی دادپەروەری هاوسەنگی سەنگینمان هەبێت
دوات هەڤاڵ ئەبوبەكر؛ بۆ چارەسەری مووچە دەبێت حكومەتێكی دادپەروەری هاوسەنگی سەنگینمان هەبێت
پەیوەنیدر