لیژنە هاوبەشەكان قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن و ساغكردنەوەی گۆشتی بەستوی قەدەغەكراو بەنرخی فرێش، خواردەمەنی خێرای خاوێن داخرا.
لیژنە هاوبەشەكان قائیمقامی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ شەممە (2023.4.29) بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن و ساغكردنەوەی گۆشتی بەستوی قەدەغەكراو بەنرخی فرێش، خواردەمەنی خێرای خاوێن لە شەقامی سالم (سەهۆڵەكە) داخرا و خاوەنەكەشی رووبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
داواش لەهاووڵاتیان دەكات، لەكاتی بوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەهاوبەشەكان، پەیوەندی بەژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.