كاتی دروست كردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دیاریكرا



سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای بڕیاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دروستكردنی 20 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵكی ھەژار و كەمدرامەت، لە مانگی 5 سەرجەم پڕۆژەكان لە ھەرێمی كوردستان دەست بەدروستكردنیان دەكرێت.

د. محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، “پڕۆسەی كاركردن بۆ دەستپێكردنی دروستكردنی 20 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵكی ھەژار و كەمدەرامەت بەردەوامە و لەسەرەتای مانگی 5 تا كۆتایی مانگ سەرجەم پڕۆژەكانی ئێمە لە شارەكانی ھەرێمی كوردستان دەست بە دروستكردنی دەكرێت”.

وتیشی: “ئێمە نەوەستاوین و بەردەوامیش كاری بۆ دەكەین، بۆ ئەوەی لە ھەموو شارەكانی ھەرێمی كوردستان یەكەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵكی ھەژار و كەمدەرامەت دروست بكرێت، بۆیە خەریكی تەواوكردنی رێكارەكانین و لەمانگی داھاتوو سەرجەم پڕۆژەكان دەست بەدروستكردنیان دەكرێت”.

بەبڕیاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەسەرجەم شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان یەكەی نیشتەجێبوون بەقیستی درێژخایەن بۆ خەڵكی ھەژار و كەمدەرامەت دروست دەكرێت.

خانمی یەكەمی عێراق لەگەڵ خانمی یەكەمی ئێران كۆدەبێتەوە
پێت خانمی یەكەمی عێراق لەگەڵ خانمی یەكەمی ئێران كۆدەبێتەوە
گووگڵ ژێرنووسی كوردی بۆ ڤیدیۆ زیاد دەكات
دوات گووگڵ ژێرنووسی كوردی بۆ ڤیدیۆ زیاد دەكات
پەیوەنیدر