خەڵك؛ وردەكاری گۆڕینی فۆڕمی خۆراكی هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە



ئەندامێكی كوردی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، فۆڕمی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دەگۆڕێت و دەبێتە ئەلیكترۆنی و لە هەرێمی كوردستانیش دەستی پێ‌ كردووە.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامە خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، فۆڕمی خۆراکی هاووڵاتیان لە هەموو عێراق دەکرێتە کارتی ئەلکترۆنی.

ڕاشیگەیاند، سوودی كارتی ئەلیكترۆنی ئەوەیە، كە لەڕێی بەرنامەیەکەوە لە مۆبایلەوە دەتوانرێ گواستنەوە و زیادکردنی منداڵ و گواستنەوەی هاوسەر و هەموو گۆڕانکاریەکان بکرێت.

ئاشكراشی كرد، ئەم بەرنامە پەیوەست دەکرێ بەهەموو دامەزراوەکانی حکومەت، لەئێستادا لەشاری نەجەف 95%ی جێبەجێ کراوە و لە پارێزگای دهۆک-یش دەستی پێکردووە.

پێشتر ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ئاماژەی بەوەكرد، دەبێت گۆڕینی پسووڵەی خۆراكی كاغەزیی بۆ ئەلیكترۆنی لەماوەی 6 مانگدا كۆتایی بێت و هەموو هەوڵێكیان خستۆتەگەڕ بۆ تەواو كردنی پڕۆسەكە لەو ماوەیەدا و گۆڕینی پسووڵەكە بۆ كارت پارە لەسەر هاووڵاتیان ناكەوێت.

ڕاشیگەیاندووە، كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك چەند تایبەتمەندییەكی گرنگی هەیە و پێویستی بە سەردانی فەرمانگەكان نییە و هەروەها پڕۆسەی گواستنەوە و زیادكردنی منداڵ لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی دەبێت و كارتەكە بۆ هەمیشەییە و پێویستی بە گۆڕین نییە.

تۆمەتبارانی منداڵە فڕێدراوەکەی کەلار دەستگیرکران
پێت تۆمەتبارانی منداڵە فڕێدراوەکەی کەلار دەستگیرکران
بەڤیدیۆ، مێردمنداڵێكی ئازا ژیانی 70 كەس لە مردن ڕزگاردەكات
دوات بەڤیدیۆ، مێردمنداڵێكی ئازا ژیانی 70 كەس لە مردن ڕزگاردەكات
پەیوەنیدر