ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار گۆڕانکاری بەسەردا هات و بۆ خوار ١٤٢ هەزار دینار دابەزی.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان، نرخی ١٠٠ دۆلار بە 142 هەزار مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام دواتر بۆ ١٤١ هەزار و ٧٥٠ دینار دابەزی.
هاوكات، لە بۆرسەی حارسیە و كیفاح لە بەغدا بەهای 100 دۆلار بۆ 141 هەزار و 200 دینار دابەزیوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە مەزهەر محەمەد راوێژکاری سەرک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندی بە کۆنترۆڵکردنی قۆرخکردنی دۆلار و باج و گومرگەوە هەیە.
وتیشی، “ئەگەر قۆرخکاری دراو لە ناوخۆی وڵاتدا کۆنترۆڵبکرێت پێشبینی دەکات لە چەند هەفتەی داهاتوودا نرخی دۆلار هاوتا ببێتەوە لەگەڵ نرخی بانکی ناوەندی کە ١٣٢ هەزار دینارە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک”.