خانمە گۆرانیبێژی خەڵكی شاری سلێمانی، كیژان ئیبراهیم خەیات گۆرانییەكی هونەرمەند، زەكەريا عەبدوڵا دەڵێتەوە.
كیژان ئیبراهیم خەیات لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاوكردەوە، كە تیایدا گۆرانی “یاران”ی هونەرمەند، زەكەریا عەبدوڵا دەڵێتەوە.
كیژان نووسیویەتی، “یەکێک لە جوانترین گۆرانییەکانی زەکەریا، بەهیوام لای ئێوەش جوان بێت”.