تەندروستی عێراق: هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بە هەوركردنی پەردەی مێشك تۆمارنەكراوە



 

لە ماوەی دواییدا حاڵەتەكانی تووشبوون بە نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە هەردوو پارێزگەی سلێمانی و هەڵەبجە دەركەوتن، بۆ ئەو مەبەستەش هۆشداریی درا و پزیشك و شارەزایانی تەندروستی هەڵمەتێكی هۆشیاركردنەوە و ناساندنی ئەو نەخۆشیەیان دەست پێ كرد، وەزارەتی تەندروستی عێراق لەو بارەیەوە ڕەتیدەكاتەوە، هیچ حاڵەتێكی مردن بە نەخۆشییەكە تۆماركرابێت.

د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند:”هەوكردنی پەردەی مێشك لە عێراق هەیە و لە هەموو ناوچەكان حاڵەتی جیاجیا تۆمار دەكرێت، بەڵام ئەوەی لە سلێمانی و دەوروبەری هەیە، زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوونە بە نەخۆشییەكە، بۆیە ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی بەپەلە فەرمانی ڕەوانەكردنی تیمێكی تەندروستی پسپۆڕ بۆ ناوچەكە دەركرد”.

بە وتەی سەیف بەدر:”تیمەكە سەردانی ناوچەكەی كرد و ئاگەداری حاڵەتەكان بوو، پشكنین كراو نموونە لە نەخۆشەكان وەرگیرا و ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندیی تەندروستی گشتی لە بەغدا كران،ئەوەی گرنگە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی مردن نییە، هەموو حاڵەتە تۆماركراوەكان لەژێر كۆنترۆڵدان و ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر، زۆرێك لە تووشبووانیش باش بوون و نەخۆشخانەیان پەڕاندووە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت:”ئێمە چاوەڕوانی ئەنجامی پشكنینەكان دەكەین بۆ زانینی هۆكاری زیادبوونی نەخۆشییەكە، داواش لە هاووڵاتییان میدیاكان دەكەین بابەتەكە گەورە نەكەن، ئێستا وەزیری تەندروستی خۆی بەدواچوون بۆ بابەتەكە دەكات و وردەكاریی حاڵەتەكە و ئەنجانی پشكنینەكانیش بە شێوەیەكی فەرمی ڕادەگەیەنرێن”.

سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە تاران
پێت سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە تاران
تەندروستی سلێمانی؛ دەرزییەكی لەچك لە گەدەی ژنێك دەردەهێنرێت
دوات تەندروستی سلێمانی؛ دەرزییەكی لەچك لە گەدەی ژنێك دەردەهێنرێت
پەیوەنیدر