وتەبێژی قوباد تاڵەبانی؛ بۆ چارەسەری سیولەی بانكەكانی سلێمانی لەگەڵ بەغدا ڕێكدەكەون



وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، كێشەی سیولە لە بانكەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین چارەسەر نەكراوە، دەشڵێت ،”بۆ چارەسەری سیولەی بانكەكانی سلێمانی بەهیواین لەگەڵ بەغدا بگەینە ڕێكەوتن”.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بۆ میدیایی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، زیاتر لە ساڵێكە لەسنوری سلێمانی و هەڵەبجە بە ئیدارەكانی ڕاپەرین و گەرمیانیشەوە كێشەی سیولە لەبانكەكان هەیە، پێش جەژن ئەوە زیاتر بووە.
وتیشی،”قوباد تاڵەبانی بەردەوام لەسەر خەتە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، بۆیە یەكێك لەكێشەكانی تیمی وەزارەی یەكێتی لە حكومەت لەگەڵ تیمی وەزاری پارتی پرسی كەمی سیولەیە لەسنورەكە”.
ڕاشیگەیاند، هەرچەندە هەوڵەكان بەردەوامە، بەڵام وەڵامێكی ئەو تۆمان وەرنەگرتووە،لەسەر ئەو پلانەی دایانناوە بۆ چارەسەركردنی كەمی پارەی بانەكانی سنورەكە، كە لەمانگی 11ی ساڵی پارەوە وەرقەیەكی چارەسەرمان ئامادە كرد و خستمانە بەردەم تیمی وەزاری پارتی وەڵامیان نەبووە.
ئاشكراشیكرد، بەهیواین ڕێكەوتنێك لەگەڵ بەغدا بكەین، كە ئەمجارە بە شێوازێك بێت غەدر و ناعەدالەتی تێدا نەبێت و بتوانین ئیدارەی مالی سلێمانی بەشێوازێكی باشتر بێت، بۆ هەموو هەرێمیش بەهەمان شێوە.

تەندروستی عیراق هۆشداری له بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەدات
پێت تەندروستی عیراق هۆشداری له بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەدات
چۆن خۆمان بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ ئامادە دەكەین ؟
دوات چۆن خۆمان بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ ئامادە دەكەین ؟
پەیوەنیدر