جێگری پێشووی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بە ڕۆڵی ترەمپ لە هێرشەكەی سەر كۆنگرێسی ئەمریكا لە6ی مانگی یەكی ساڵی 2021، بانگهێشتی دادگای فیدراڵی لە واشنتن كرا و لەبەردەم دەستەی سوێندخواردن ئامادەبوو.
ئاژانسی فرەنس پرێس بڵاویكردەوە، كە هۆكاری ئامادەبوونی مایك پێنس، جێگری پێشووی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لەبەردەم دادگا پەیوەندی بە هێرشەكەی 6ی مانگی یەكی ساڵی 2021 و دەرنجامەكانی ئەو هێرشەوە هەبوو، كە دۆناڵد ترەمپ هەرگیز ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی خولی پێشووی سەرۆكایەتی قبوڵنەكرد و دوای چەند كاتژمێرێك لە وتارەكەی، كۆمەڵێك لە لایەنگرانی هێرشیانكردە سەر كۆنگرێس و بۆ چەند كاتژمێرێك كۆنترۆڵی كۆنگرێسیان گرتە دەست.
لە كاتێكدا لە دانیشتنی دادگا ئامادەبوو كە تیمی یاسایی دانۆڵد ترەمپ هەوڵیاندابوو لە ڕێگای تانەدان و یاساییەوە ڕێگری لە ئامادەبوونی ناوبراو لە دادگا بكەن، بەڵام دادگا داواكەی پارێزەرانی ترامپی ڕەتكردبووە، بۆیە زیاتر لە حەوت كاتژمێر لەناو دادگای واشنتن بووە و تاكو ئێستاش نوێنەرانی پێنس هیچ لێدوانێكیان لەو بارەیەوە نەداوە.