جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیری پەرەپێدان و وەبەرهێنانی یۆنان تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندییەكان و سودوەرگرتن لەئەزمونی ئەو وڵاتە كرا.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەپەراوێزی كۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری دیڵفی لە یۆنان ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی نیسان بەجیا لەگەڵ ماكیس ڤۆریدیس، وەزیری ناوخۆ و ئەدۆنیس یۆریادیس، وەزیری پەرەپێدان و وەبەرهێنانی یۆنان، كۆبۆوە و تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندییەكان و سودوەرگرتن لەئەزمونی ئەو وڵاتە كرا.
قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەكانی ئەو وڵاتەی كرد، لەبەستنی كۆڕبەندی دێڵفی و هەرێمی كوردستانیش بەشدارە بەمەبەستی سود وەرگرتن لە یۆنان و وڵاتانی بەشداربوو لەبوارەكانی وەبەرهێنان و ژینگە و مافی مرۆڤ.
دواتر باسی چۆنییەتی پتەو كردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و یۆنان كرا و ئەوان ئامادەییان دەربڕی لەهاوكاری كردنی هەرێم لەو بوارانەی باس كران.