كۆمەڵی دادگەری؛ هێرشكردنە سەر مزگەوت قبووڵكراونییە



ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كۆمەڵێك كەسی نابەرپرس لە ئێزیدییەكان هێرشیان كردووەتە سەر حەرەمی مزگەوت و شێواندوویانە.

ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەبارەی هێرشكردنە سەر مزگەوتێك لە شنگال و سووتاندنی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە پەلاماردان و ھێرشكردنە سەر مزگەوت و ڕێگرتن لە نوێژخوێنان لە وڵاتی مسوڵماناندا گەورەترین تاوانە و قبووڵكراو نییە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ؤمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ ؤسَعَيٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ ؤلَهُمْ فِي الْيَ‌خِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ }
پەلاماردان و ھێرشكردنە سەر مزگەوت و ڕێگرتن لە نوێژخوێنان لە وڵاتی مسوڵماناندا گەورەترین تاوانە و قبووڵكراو نییە.
ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بەتوندی دژی دەوەستینەوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا نیگەرانیی خۆمان دەردەبڕین لەبەرانبەر ئەو هێرشەی لە شنگال كۆمەڵێك كەسی نابەرپرس لە ئێزیدییەكان كردوویانەتە سەر حەرەمی مزگەوت و شێواندوویانە.
دیارە ئەو جۆرە كارانە پێشینەیان نەبووە، بۆیە ئێمە بە سەرەتایەكی خراپی دادەنێین كە ئاشتیی كۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە و دەرگا بۆ توندوتیژی دەكاتەوە و جارێكی دیكە بارودۆخی ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی دەبات.
لەبەرانبەر ئەم ڕووداوە، ئەركی دەزگا بەرپرسەكان و حكومەتی عێراقە تاوانباران سزا بدەن، بۆ ئەوەی لەژێر هیچ پاساوێكدا هیچ كەس زاتی ئەوە نەكات ڕەفتاری لەو شێوەیە دووبارە بكاتەوە.
ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان

وەزیری پەروەردە؛ باندێك دەستگیركراوە كاریان فریودانی خوێندكاران بووە
پێت وەزیری پەروەردە؛ باندێك دەستگیركراوە كاریان فریودانی خوێندكاران بووە
پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا فێڵی لەكەسانی بەتەمەن و خانەنشینان كردووە
دوات پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا فێڵی لەكەسانی بەتەمەن و خانەنشینان كردووە
پەیوەنیدر