بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە باران لە كات و ناوچەی جیاجیان هەیە و لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا ڕێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان زیاتر دەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیهەرێمەوە بڵاوكرایەوە “ئەمڕۆ هەینی28ینیسان ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی باكووری هەرێم ئەگەرێكی لاواز هەیە بۆ كەمێك نمە باران”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسیدا هاتووە “پلەكانی گەرما بەنزیكەی ( 1 تا 2 ) پلە بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ، خێرای با 10 – 20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا و ئاراستەی با باشووریخۆرئاوا دەبێت و مەودای بینین 8 – 10 كیلۆمەتر دەبێت”.
كەشناسی هەرێم دەڵیًَت””سبەینێشەممە 29- 4- 2023 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە باران لە كات و ناوچەی جیا جیا هەیە لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ و ڕێژەی دابارین لە ناوچە شاخاویە سنوریەكان زیاتر دەبێت و لە هەندێك ناوچە لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری هەبوونی تۆز و خۆڵێكی كەم هەیە”.
كەشناسی پێشبینی كردووە”پلەكانی گەرما كەمێك نزمتر ببنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا و هەندێك كات چالاك دەبێت بۆ سەرووی 30 كیلۆمەتر و ئاراستەی با باكووری خۆرئاوا و مەودای بینین 6 – 8 كیلۆمەتر دەبێت”.