حكومەتی هەرێم زیاتر لە 4 ملیار دینار بۆ پاراستنی گەنمی جوتیاران تەرخان دەكات



سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بڕی چوار ملیار و 201 ملیۆن دینار بۆ كڕینی قڕكەر بە مەبەستی برەودان و هاندانی كەرتی كشتوكاڵ و پاراستنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران، دەردەبڕێت.

هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەولێر بۆ میدیاكانی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندووە، لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و راسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕی چوار ملیار و 201 ملیۆن دینار بو كڕینی قڕكەر بە مەبەستی پاراستنی بەرهەمی گەنمی ئەم ساڵی جووتیاران.

بە وتەی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەولێر، ئەم هەنگاوە یەكێكە لە كارە ستراتیژییەكانی دابینكردنی ئاسایشی خۆراك لە سەر ئاستی جیهان بۆ پاراستنی گەنم لە نەخۆشییەكانی وەك ( كورك، مێروی سەن و كیسەڵ، گژوگیای پەلك پان و پەلك باریك).

لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی كشتۆكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەریەكە لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە كشتۆكاڵییەكانی (هەولێر، دهۆك، سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان)ی راسپاردووە، بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان دەست بە ڕێكارە كارگێڕییەكان بكەن، بە مەبەستی كڕین و دابەش كردنی قڕكەر بە سەر جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە سنوورە ئیدارییەكانی خۆیان.

نوێترین لێدوانی بەرشەلۆنە لەبارەی گەڕانەوەی مێسی
پێت نوێترین لێدوانی بەرشەلۆنە لەبارەی گەڕانەوەی مێسی
عەبدوللـەتیف سەلەفی باسی هێرشی ئێزدییەكان دەكات بۆسەر مزگەوتێك
دوات عەبدوللـەتیف سەلەفی باسی هێرشی ئێزدییەكان دەكات بۆسەر مزگەوتێك
پەیوەنیدر