ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر دوو رۆژ بێ ئاو دەبن



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی كاركردن بۆ به‌ستنه‌وه‌ی بۆری گوێزه‌ره‌وه‌ی ئاوی ئیفراز سێ له‌ هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی‌ شاره‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو رۆژ بێ‌ ئاو ده‌بن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت:” به‌هۆی كاركردن بۆ به‌ستنه‌وه‌ی بۆری نوێ كاربۆن ستیل تیره‌ ١٥٠٠ ملیمه‌تر له‌گه‌ڵ بۆری كۆن GRP تیره‌ ١٥٠٠ ملیمه‌تر له‌ (( پڕۆژه‌ی پاراستنی بۆری گوێزه‌ره‌وه‌ی ئاوی ئیفراز سێ له‌ هه‌ولێر)، ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی كه‌وا ئاویان له‌ وێستگه‌ی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز ٣ بۆ دابین ده‌كرێت بۆماوه‌ی دوو ڕۆژ بێ ئاو ده‌بن”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:”وێستگه‌كه‌ ڕاده‌گیرێت له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری ٣٠-٤-٢٠٢٣ تاكو ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری١-٥-٢٠٢٣”.

نرخی نەوت هێندەی تر دابەزی
پێت نرخی نەوت هێندەی تر دابەزی
شارەزایەکی کەشناسی: لە هاویندا ناوبەناو بارستە ھەوای فێنک لە نێوان شەپۆلە گەرماکاندا ئەبێت
دوات شارەزایەکی کەشناسی: لە هاویندا ناوبەناو بارستە ھەوای فێنک لە نێوان شەپۆلە گەرماکاندا ئەبێت
پەیوەنیدر