بەر لە دوو یاری داهاتووی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئەلمیریا لە لالیگاو مانشستەرسیتی لە یاری چونی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنسلیگ، یانە شاهانەكەی ئیسپانیا هەواڵێكی دڵخۆشكەری پێدەگات.
رۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاویانكردووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئالابا و مێندی هەردوو یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید، بەبێ تۆپ لەسەر چیمەنی یاریگا مەشق و راهێنانیان كردووە،پێشبینیش دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر ئامادەبن بۆ یاریییەكانی داهاتوو.
بە گوێرەی هەواڵ، كۆرتوا گۆڵچی سەرەكی یانەكە هەوكردنی گەدە و ڕیخۆڵەی لە چاكبوونەوەدایە و پێشبینی دەكرێت بۆ یارییەكەی شەممەی داهاتوو بەرامبەر بە دژی ئەلمیریا لە لالیگا، ئادەبێت.