دوو شەممەی داهاتوو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە وەك پشووی قەرمی ڕادەگەیەنرێت و دەوام لە دامودەزگاكاندا ڕادەگیرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و ڕاگەیاندنی حكومەتی هەرێمی كورستانەوە بڵاوكرایەوە”ڕۆژی دووشەممە كە دەكاتە ڕێكەوتی یەكەمی مانگی ئایار، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكار، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمی دەبێت”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئەم پشووە لە ساڵنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا جێگیركراوە”.