ناردنی بەنزینی (690) دیناری لەلایەن عێراقەوە بۆ سلێمانی راگیرا



ناردنی بەنزینی (690) دیناری لەلایەن عێراقەوە بۆ سلێمانی راگیرا.

سەرچاوەیەك لە بەنزینخانەكانی سلێمانی بۆ دابەشكردنی بەنزینی (690) دیناری عیراقی بە (خەڵك) ی رایگەیاند ، لە سێ هەم ڕۆژی جەژنەوە هاتنی بەنزینی 690 دیناری بۆ سلێمانی ڕایگراوە، هۆكاری راگرتنەكەشی لەلایەن عێراقەوەیە نادیارە و نازانرێت كەی دەست بەدابەشكردنەوەی دەكرێت.

ئەمە لەكاتێدایە ، پێشتر بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ رۆژ، رۆژانە شەش تانكەری ٣٦ هەزار لیتری بەنزینی نۆرماڵ لەعێراقەوە بۆ سلێمانی دەهات، كە ٣ تانكەری لەناو شارو ٣ تانكەریشی بۆ قەزاو ناحیەكان دابین دەكراو لیتری بە ٦٩٠ دینار بەشۆفێران دەفرۆشرا، ئەوەش كاریگەری كردبووە سەر دابەزینی نرخی جۆرەكانی تری بەنزین.

 

وەزارەتی پەروەردە رێنماییەكانی تاقیكردنەوەكانى بڵاوكردەوە و هۆشداریش دەداتە خوێندكاران
پێت وەزارەتی پەروەردە رێنماییەكانی تاقیكردنەوەكانى بڵاوكردەوە و هۆشداریش دەداتە خوێندكاران
باری تەندروستی ئەردۆغان ناجێگیرە
دوات باری تەندروستی ئەردۆغان ناجێگیرە
پەیوەنیدر