نرخی زێڕی “بیانی و عێراقی” لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ڕوو لە دابەزین دەكات، هۆكاریی ئەمەش بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جوملە لە شەقامی نەهر لە بەغدای پایتەخت دابەزینی تۆماركرد و نرخی فرۆشتنی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21ی زێڕی خەلیجی و توركی و ئەوروپایی بە 390 هەزار دینار بوو، نرخی كڕینەوەشی بە 386 هەزار دینار بوو، لەكاتێكدا دوێنێ سێ شەممە نرخی فرۆشتنی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 394 هەزار دینار بووە.
نرخی فرۆشتنی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ی21 زێڕی عێراقیش بە 360 هەزار دینار بوو، لە هەمان كاتدا نرخی كڕینەوەی هەمان زێڕ گەیشتە 356 هەزار.
سەبارەت بە نرخی زێڕ لە دوكانی ئاڵتونسازان، نرخی فرۆشتنی زێری عەیارە 21ی خەلیجی لە نێوان 390 هەزار دینار بۆ 400 هەزار دینارە، لە كاتێكدا نرخی فرۆشتنی زێڕی عێراقی لە نێوان 360 هەزار بۆ 370 هەزار دینارە.