بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 187 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا هەندێك بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت.
ئەمڕۆچوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 187 ملیۆن و888 هەزار و 527 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 15 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 172 ملیۆن و 788 هەزار و 527 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.
هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 3 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 46 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.
ئێوارەی چوار شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 141 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا دەبوو نرخی دراوەكە زیاتر داببەزێت و بە نرخی فەرمی كڕین و فرۆشتنی پێوە بكرێت كە 132 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێك.