وادەی پەسەندكردنی بوودجە دیاریكرا



 

محەمەد سەیهوود ئەندامی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ڕێككەوتن هەیە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بوودجە پەسەند بكرێت.

سەیهوود لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسەكانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ میوانداری وەزیری دارایی و وەزیرە پەیوەندیدارەكانی دیكە دەكات بۆ گوێگرتن لە داواكارییەكانیان و بەراوردكارییەكان لە بوودجەدا كە خوێندنەوەی دووهەمی بۆ كراوە.

ڕوونیشیكردەوە، ئەمڕۆ میواندارییەكە دەستپێدەكات و لە سێ ڕۆژ زۆرتر ناخایەنێت، ئەوەش بۆ خێراكردنی پرۆسەكە تا گەیشتن بە دەنگدان لەسەری لەپەرلەمان.

هاوكات باسم ئەنتوان شارەزای ئابوووری ڕایگەیاند، پەسەندكردنی بوودجە دەبێتەهۆی دابەزینی زیاتری بەهای دۆلار و جێگیركردنی بەهای دینار و بەرزبوونەوەی.

دەشڵێت: ڕێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراق ئاسانكاری زۆریان كرد بۆ ڕاگیرانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بە دابینكردنی دۆلاری پێویست بۆ بازاڕ لە ڕێگای سەكۆی ئەلیكترۆنی و پابەندكردنی بانك و كۆمپانیاكانی دراو بە ڕێنماییەكانەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، گرووپێك بەرزبوونەوەی دۆلاریان قۆستبووەوە بە بڵاوكردنەوەی دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی 100 دۆلار بۆ 200 هەزار دینار.

خانەنشینانی سەربازی بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە گردبوونەوە
پێت خانەنشینانی سەربازی بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە گردبوونەوە
كاندیدێكی پارتی چەپی سەوز دەستگیركرا
دوات كاندیدێكی پارتی چەپی سەوز دەستگیركرا
پەیوەنیدر