وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە



 

وەزارەتی دارایی دەڵێت، لە سلێمانی لەدابەشكردنی مووچەدا جیاكاری كراوە و بەپێی زۆری و كەمی مووچە و پلە كاتی مووچە دیاریكراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەكاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و خانەنشینان لە چەند بانكێك لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین جیاكاری لەدابەشكردنی مووچەی چین و توێژە جیاوازەكان كراوەو بەپێی زۆری و كەمی مووچەو پلەكانیان كاتی دابەشكردنی مووچەیان بۆ دیاری كراوە.

وەزارەتەكە دەڵێت، ئەوەی كراوە كاری سەربەخۆی بانكی ناوەندی هەرێم / سلێمانی بووەو بەهیچ جۆرێك وەزارەتی دارایی لێی بەرپرس نییە و بڕیاردەری ئەو كارە ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژە بە ئەوەشكراوە، دابەشكردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو دەبێت كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە پەیجی فەرمیمان بڵاودەكرێتەوە، هەروەكوو لەڕابردوو پەیڕەوكراوە جگە لە وەزارەت كەس مافی دەستكاری و گۆڕانكاری لەخشتەكەدا نییە.

كاربەدەستێكی ئێران كوژرا
پێت كاربەدەستێكی ئێران كوژرا
بۆ كۆكردنەوەی ملیۆنێك دۆلار چەند كاتت پێویستە؟
دوات بۆ كۆكردنەوەی ملیۆنێك دۆلار چەند كاتت پێویستە؟
پەیوەنیدر