ڕێگای سلێمانی – هەولێر داخرا



ژمارەیەك خۆپیشاندەر ڕێگای نێوان هەولێر-سلێمانیان داخست

ژمارەیەك لە دانیشتووانی ئەو گوندانەی دەكەونە سنووری ئەو ناوچەیەی بە رێگای سماقوڵی ناسراوە، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای سلێمانی هەولێریان داخستووە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو هاووڵاتییانە دژی خراپبوونی ئەو رێگایەی بۆ هەولێر دەڕوات ناڕەزایەتیی دەردەبڕن و لە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەوە خۆپیشاندانیان دەستپێكردووە.

خۆپیشاندەران ڕێگای نێوان هەولێر – سلێمانی-ـیان داخستووە و رێگە بە بارهەڵگرەكان نادرێت هاتوچۆبكەن و داوای جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان دەكەن.

 

بۆ كۆكردنەوەی ملیۆنێك دۆلار چەند كاتت پێویستە؟
پێت بۆ كۆكردنەوەی ملیۆنێك دۆلار چەند كاتت پێویستە؟
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
دوات ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر