ئەنجوومەنی وەزیران هەوڵەكانی گەڕاندنەوەی تیمی یەكێتی تاوتوێ دەكات
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەبارەی چەند تەوەرێكەوە كۆدەبێتەوە.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ چەند تەوەرێك باسیان لێوە دەكرێت و تەوەری یەكەمیان تایبەتە بە خستنەڕووی بەرەنجامی سەردانی تیمی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لای جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە لایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە دەخرێتە ڕوو.
باس لە ئەوەش كراوە، بڕگەی سێیەم و كۆتایی تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی پرۆژەیاسای بەركاركردن و هەمواركردنی یاسای ڕێكخستنی كاری دڵنیایی عێراق.