نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی



لەگەڵ كۆتایی هاتنی پشووەكانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و كردنەوەی بۆرسە و بازاڕی دراوەكان، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی تۆماركرد بەتایبەتیش، كە بانكی ناوەندی بڕێكی زیاتر دۆلاری خستە بازاڕەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، بەهای 100 دۆلار بە 142 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكراوە و ئێوارە دابەزیوە بۆ 140 هەزار و 750 دینار.

ڕاشیگەیاند، لە بۆرسەی بەغدا بە 139 هەزار و 750 دینارە و لە بۆرسەی هەولێر بە 140 هەزار و 700 دینارە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا بڕی 904 ملیۆن و 354 هه‌زار و 091 دۆلاری فرۆشتووه‌ و ئەمڕۆش زیاتر لە 171 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە.

هەفتەی پێشووو بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، كە لە 10 ڕۆژی داهاتوودا بەهای دۆلار زۆرترین بەهای خۆی لەدەست دەدات و نزیكدەبێتەوە لە نرخی فەرمی، كە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دیاری كراوە.

بوومەلەرزەیەكی وێرانكەری 7 پلە ڕوودەدات و زانا هۆڵەندییەكە هۆشداری دەدات
پێت بوومەلەرزەیەكی وێرانكەری 7 پلە ڕوودەدات و زانا هۆڵەندییەكە هۆشداری دەدات
ئەم ئێوارەیە عێراق ڕووبەڕووی بەڕازیل دەبێتەوە
دوات ئەم ئێوارەیە عێراق ڕووبەڕووی بەڕازیل دەبێتەوە
پەیوەنیدر