سەرچاوەیەكی نزیك لە موهەنەد جەعاز یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دادگای سوید سزای سێ مانگ و 13 ڕۆژ زیندانی بەسەر یاریزانەكەی هەڵبژاردەی عێراقدا سەپاندووە، بەوهۆیەی دەستدرێژی كردۆتە سەر ژنێكی سویدی.
سەرچاوەیەكی نزیك لە یاریزانە عێراقییەكە بە میدیاكانی عێراقی ڕایگەیاندووە، موهەنەد جەعاز، بە تۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر ژنێكی سویدی لەلایەن پۆلیسی وڵاتەكەوە دەستگیركراوە و لەسەر ڕووداوەكە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوە”.
سەرچاوەكە دەڵێت”دوای ئەوەی لەلایەن ژنێكەوە تۆمەتبار كراوە بەوەی یاریزانە عێراقییەكە لێیداوە، دادوەری لێكۆڵینەوە لە سوید بڕیاریداوە تا ڕۆژی هەشتی مانگی داهاتوو جەعاز بەند بكرێت”.