زیاتر لە 171 ملیۆن دۆلار خرایەبازاڕەوە



بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 171 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی كەمتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا هەندێك دابەزین بەخۆوە دەبینێت.

ئەمڕۆ سێ‌‌ شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 171 ملیۆن و 508 هەزار و 366 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 7 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 164 ملیۆن و 408 هەزار و 366 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 5 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 24 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 14 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی سێ‌ شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 141 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا دەبوو نرخی دراوەكە زیاتر داببەزێت و بە نرخی فەرمی كڕین و فرۆشتنی پێوە بكرێت كە 132 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێك.

 

لەبارەی ئاوی لەدەبەنراو قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەدات
پێت لەبارەی ئاوی لەدەبەنراو قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەدات
ڕووسیا لەبارەی ڕێككەوتنی گەنمەوە هۆشداری دا
دوات ڕووسیا لەبارەی ڕێككەوتنی گەنمەوە هۆشداری دا
پەیوەنیدر