جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هەواڵی دووبارە خۆكاندیدكردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، جۆبایدن، بەفەرمی دووبارە خۆكاندیدكردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2024 راگەیاند و وتی،”دەمەوێت ئەو كارانە تەواوبكەم كە بەهۆی قەیرانەكان و پەتای كۆرۆناوە نەمتوانی”.
جۆ بایدن لەپەیامێكی ڤیدیۆیدا رایگەیاند، “دوای ئەوەی یەكەم خولی خۆی لە خەبات بۆ دیموكراسی وڵاتەكەی بەسەر برد، دەیەوێت كارەكەی تەواو بكات، چونكە ئەو كاتێك دەستیپێكرد كە وڵاتەكەی تووشی پەتایەكی كوشندە بوو، ئابورییەكی لەرزۆك و دیموكراسی لاوازی هەبوو”.
جۆ بایدن دەشڵێت، “ئەو پرسیارەی ڕوبەڕومان دەبێتەوە ئەوەیە كە ئایا لە ساڵانی داهاتوودا ئازادی زیاترمان دەبێت یان كەمتر، مافی زیاتر یان كەمتر، ئەمەش هۆكارێكە بۆئەوەی من خۆم دووبارە بۆ هەڵبژاردن كاندید بكەمەوە”.
ئاماژەی بە ئەوەش كرد، “سەرۆكایەتییەكەی ئەمریكای لە لێواری هەمو ئەم بەرانەدا هێناوەتەوە، بۆیە خواستی هەیە ئەو شتەی كە جارێك وەك سەرۆكایەتییەكی راگوزەر وەسفیكردووە، تێیپەڕاند گۆڕانكاری گەورە بهێنێتە ئاراوە”.
بڕیارە كێبڕكێی ساڵی 2024 كۆتا هەڵمەتی ئەو كەسایەتییە بێت كە حەوت پێشبڕكێی بۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ئەنجامداوە و چوار جار خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی یان جێگری سەرۆكی ئەمریكا كاندید كردووە.