توركیا كشانەوە لە باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان ڕەتدەكاتەوە



 

وەزیری دەرەوەی توركیا، ڕایگەیاند، كشانەوەی سووپای توركیا لە باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان ڕەتدەكاتەوە.

وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە كرد”كشانەوە لە باكووری عێراق و باكووری سووریا جێگەی باس نییە، چونكە واتای ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەكانە، ئەوەش هەڕەشەیە لەسەر مانەوەمان”.

مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی “TV 100″دا، هۆشداری لەبارەی كشانەوەی توركیا لە خاكی سووریادا، ”ئۆپۆزسیۆن دەڵێت ئۆپەراسیۆنەكانی دەرەوەی وڵات رادەگرین، ئێ باشە كشاینەوە و بۆشایی ئەوێ كێ پڕی دەكاتەوە؟ ئایا ئێمە بە قووڵایی ٣٠ كیلۆمەتر ناوچەكەمان پاك نەكردووەتەوە؟ بەڵێ، كاتێك كشاینەوە ئەمانە هاتنە سنوورەكانمان، ئەوا خوا نەكردە هەموو ڕۆژێك لە توركیادا شتێك دەتەقێتەوە”.

دەشڵێت “لەبەرئەوە ئاسایشی نیشتمانییمان لە هەموو شتێك گرنگترە، ئێمە لێرەدا قوربانیی دەدەین، بۆچی؟ لەبەرئەوەی خاكەكەمان لە ئارامیدا بێت. ئێمە بۆ خۆشی قوربانیی نادەین و چاومان لە خاكی سووریا نییە، كاتێك ئاسایشێكی تەواو لێرەدا بەرقەرار بوو و پرۆسەی سیاسیی كاری كرد و ئارامی ناوخۆ دەستەبەر بوو، وڵاتەكەمان لە ئارامییدا دەبێت. لەئێستادا ناكرێت هەنگاوێكی لەو شێوەیە بنێین بۆ كشانەوە، چونكە بەلای ئێمەوە هەڕەشەی جیددی دروست دەكات بۆ بابەتی ئاسایشی نیشتمانیی”.

مەولود چاوشئۆغڵو لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە ئەگەری چاوپێكەوتنی سەرۆك كۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بەشار ئەسەد ئاماژەی بەوە كرد، ئەگەری هەیە، ئەمەیش هیچ مەرجێكی نییە، پێویستە لەسەر ئەم نەخشەڕێگایە كار بكرێت كە پرۆسەی سیاسیی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەقامگیریی وڵات لەخۆ دەگرێت.

وەزیری دەرەوەی توركیا سەرنجی خستە سەر ئەوەی كە تاكوو سەقامگیریی لە سووریا بەدی نەیەت، توركیا بە قورسی باجەكەی دەدات.

كۆبوونەوەی چوار قۆڵی مەترسی لەسەر ڕۆژئاوا دروستدەكات
پێت كۆبوونەوەی چوار قۆڵی مەترسی لەسەر ڕۆژئاوا دروستدەكات
لە باكووری كوردستان 150 كەس دەستگیركران
دوات لە باكووری كوردستان 150 كەس دەستگیركران
پەیوەنیدر