لەسەر نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك، كە لە ناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەكی پێكهێنا.
وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لەپێناو بەدواداچوونی ڕەوشی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لەنێو منداڵان، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی پزیشكی و پسپۆڕی فراوان بۆ سەردانیكردنی مەیدانی شاری هەڵەبجە و سلێمانی.
وەزارەتەكە دەڵێت، پێكهێنانی ئەو لیژنەیە بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی زانستی ڕێكارەكانی پەتازانی و دۆزینەوەی حالەتەكان و دەسنیشانكردن و چارەسەریەكان و پێداویستیەكانی ڕەوشی ئەم نەخۆشیەیە لە نەخۆشخانەكانی منداڵان.