چالاكوانێكی سیاسی لە هەولێر لەماڵەكەی خۆیدا دەستگیركرا.
یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان رایدەگەیەنێت،” شەوی ڕابردوو چالاكوانی بواری جینۆسایدو ئەندامی ئەنجومەنی باڵاو ئەندامی دامەزرێنەری یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان عەلی مەحمود لەھەولێر لەماڵی خۆی رفێنراوە”.
باس لە ئەوەش كراوە،”دامودەزگا پەیوەندیدارەكان لەو بارەیەوە ئاگادار دەكەینەوە، بۆ سۆراخكردنی و ئاشكرا كردنی چارەنوسی و پاراستنی سەلامەتی گیانی عەلی مەحمود محەمەد”.