بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین⁄ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی گۆڕانی كەش و هەواوە مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی لە زیادبووندایە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین⁄ سلێمانی بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ دووشەممە 24ی 4ی 2023 لە دوای پەیوەندیكردن لە ڕێگەی هێڵی گەرمی ١٨٢ دەزگای گشتییەوە لەلایەن هاووڵاتییەكی قەزای پێنجوێن، بەمەبەستی بەهاناوەچوون و هەڵگرتنەوەی گولە هاوەنێك لە نزیك ماڵەكەی لە سنوری شارەوانی قەزاكە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كەتیمەكانی پاكسازیكردنی پێنجوێنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چالاكییەكانی ڕاسپاردران بۆ ئەو ئەركە بە ئاگاداری دڵنیایی جۆری هەستان بە گواستنەوەی بۆ شوێنێكی پارێزراو تا لە دەرفەتێكدا لەناوببردرێت.