بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان ڕایدەگەیەنێت ، منداڵێك كە تەمەنی یەك ساڵان بووە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەكەیان، كە بەهۆی سكچون و ڕشانەوە گیانی لەدەستداوە.
د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 24ی 4ی 2023 لە سەیدسادقەوە منداڵێكی تەمەن یەك ساڵان هێنراوەتە نەخۆشخانەكەیان، پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە بەهۆی سكچون و رشانەوە گیانی لەدەستدا بوو.
ڕاشیگەیاندووە، گیان لەدەستدان بەهۆی سكچوون و ڕشانەوەوە لە هەرێم و جیهانیش حاڵەتی نوێ نین، پێشتر ساڵانە نزیكەی 50 حاڵەتی مردنی منداڵ بەهۆی سكچون و رشانەوە لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە.
هاوكات د.پشدەر عەبدوڵا داوای لە دایكان و باوكان كردووە، ئاگادار تەندروستی منداڵەكانیان بن و هەر حاڵەتێكی سكچوون یان ڕساناوە لە منداڵەكەیانیان بەدی كرا، بەخێرایی بیانگەیەننە نەخۆشخانە و كەمتەرخەمی نەكەن.