تەندروستی: نەخۆشییەكەی منداڵان مەترسیدار نییە ئەگەر زوو چارەسەر بكرێت



وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشی “هەوکردنی پەردەی مێشک” کە لەنێو منداڵانی سنووری هەڵەبجە و سلێمانی بڵاوبۆتەوە مەترسیدار نییە ئەگەر دایكان و باوكان زوو سەردانی نەخۆشخانە بكەن و چارەسەری منداڵەكانیان بكەن.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلیمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەماوەی ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان لە سلێمانی كردووە.

ڕاشیگەیاند، ئەو نەخۆشییەی لەناو منداڵان بڵاوبۆتەوە و پێی دەوترێت “هەوكردنی پەردەی مێشك” مەترسیدار نییە، ئەگەر دایكان و باوكان بەزوویی سەردانی نەخۆشخانە یان پزیشكی پسپۆڕی منداڵان بكەن” بۆیە تكا لە دایكان و باوكان دەكەن، كە جگەرگۆشەكانیان ئەگەر نەخۆش كەوتن بەزوویی سەردانی نەخۆشخانەیان پێ‌ بكەن و ئیهمالیان نەكەن.

ڕاشیگەیاند، لە سلێمانی ماوەی نزیكەی مانگێكە ئەو نەخۆشییە هەستی پێ‌ كراوە لەلایەن پزیشكانی پسپۆڕ و بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستییەوە و بە سوپاسەوە بۆ پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەی منداڵان، كە لەو مانگەدا نزیكەی 150 حاڵەت تۆماركراوە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

جەختیشی كردەوە، هیچ حاڵەتێكی مەترسیدار و مردن نەبووە بەو نەخۆشییە.

سەبارەت بە نیشانەكان وتی، “بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش (تا) و بێهێزی و ڕشانەوەیە” بۆیە هەر كەسێك هەستی بەو نیشانانە كرد لە منداڵەكەیدا بە زووترین كات سەردانی نەخۆشخانە بكات تا چارەسەری پێویستی بۆ بكرێت.

 

پۆلیس: تۆمەتبارێك دەستگیركرا سێ‌ سكاڵای دزی لەسەرە
پێت پۆلیس: تۆمەتبارێك دەستگیركرا سێ‌ سكاڵای دزی لەسەرە
گواردیۆلا: چوار شەممە بمانبینن
دوات گواردیۆلا: چوار شەممە بمانبینن
پەیوەندیدار