كۆبوونەوەی توركیا،ڕووسیا، سووریاو ئێران بەڕێوەدەچێت



 

بڕیارە سبەینێ‌ كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی و سەرۆكانی دەزگاكانی هەواڵگریی توركیا-رووسیا-سووریا و ئێران لە مۆسكۆ ئەنجام بدرێت.

خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا ئەوەی وەبیرهێنایەوە كە لە ٢٨ی كانوونی یەكەمدا، كۆبوونەوەی سێقۆڵی بە بەشداری وەزیرانی بەرگریی و سەرۆكانی دەزگاكانی هەواڵگریی توركیا-رووسیا-سووریا لە مۆسكۆ ئەنجام دراوە و تیایدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كراوە و لەسەر درێژەدان بەو كۆبوونەوانە هاوڕابوون.

راشیگەیاند: ”لە دیدارەكانی دواتردا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە بەشداریكردنی ئێران، لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەمەیان بە گونجاو زانی، بەمەبەستی درێژەدان بەم كۆبوونەوەیە، ئامادەكارییەكانمان درێژەی هەیە بۆئەوەی ئەمجارە كۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئەنجام بدەین بە بەشداری وەزیرانی بەرگریی و سەرۆكانی دەزگاكانی هەواڵگریی”.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات،”بڕیارە ئەم كۆبوونەوەیە لە ٢٥ی نیساندا لە مۆسكۆ ئەنجام بدرێت، ئامانجمان ئەوەیە كێشەكانی ئێرە بە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بكەین و هەرچی زووە ئاشتیی و ئارامی لە ناوچەكەدا بەرقەرار ببێت”.

خوێنەری ڕۆژنامە دەگمەنە
پێت خوێنەری ڕۆژنامە دەگمەنە
لە توركیا ئامادەكاریی هەڵبژاردنەكان بەردەوامە
دوات لە توركیا ئامادەكاریی هەڵبژاردنەكان بەردەوامە
پەیوەنیدر