35 سزادراوی چاكسازییەكان، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە مۆڵەتی كاتییان پێدراوە و لە ناو خێزانەكانیان جەژنیان كردووە.
بە پێی رێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2017ی تایبەت بە مۆڵەتی سزادراوان لە فەرمانگەكانی چاكسازیی هەرێمی كوردستان، مۆڵەتی كاتیی سێ مانگ جارێك دەبێت.
هەر بەپێی ڕێنماییەكان، مۆڵەتی هەرجارێك پێنج ڕۆژ دەبێت جگە لە ڕۆژانی دەرچوون و هاتنەوە.