“كۆتایی هەژموونی دۆلارە”



سەرمایەدارێكی ڕووسی: دۆلار وەك چەكێك بەكارهێنراوە

سەرمایەداری ڕووسی ئۆلیگ دیریپاسكا دەڵێت”لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا دۆلاری ئەمریكایی متمانەی خۆی لە دەستدەدات”.

ئەو سەرمایەدارە ڕووسییە لە لێدوانێكدا كە لە سەكۆكانی سۆشیال میدیادا بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت “لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا جیهان زۆرتر هاوسەنگ دەبێت، دراوی دیجیتاڵی زۆرتر ڕۆڵ دەبینێت، لەسەرەتادا ئەوە قوورسە، بەڵام جیهان بە كردار ئەوە دەبینێت، هیچ هەژموونێك نامێنێت”.

ئاماژە بەئەوەش دەكات، كۆتایی هەژموونی دۆلارە، ئەو وەك چەكێكی تۆڵە لە دژی ئەوانە بەكارهێنراوە كە بۆچوونێكی پێَچەوانەیان هەیە، بەبێ هیچ پشتگیرییەكی یاسایی.

ئەو سەرمایەدارە ڕووسییە، نموونە بۆ قسەكانی دەهێنێتەوە، ئەویش سەپاندنی سزایە بەسەر دەیان كۆمپانیا.

بەهۆی تەقینی تانكی گازەوە دوو كەس بوونە قوربانی
پێت بەهۆی تەقینی تانكی گازەوە دوو كەس بوونە قوربانی
سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی تاران دەكات
دوات سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی تاران دەكات
پەیوەنیدر