بڕیارە بەمنزیكانە لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی ئێران بكات.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی حسێن ئەمیر عەبدولەهیان پرسە هاوبەشەكانی هەرێمی، نێودەوڵەتی، ئاسایش، سەقامگیری و پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق بە هاوتا ئێرانییەكەی راگەیاندووە، بەمنزیكانە سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی تاران دەكات.