وەزارەتی بەرگری دانیمارك ئەمڕۆ یەك شەممە رایگەیاند، تەواوی هێزەكانیان لە سووریا و عێراق دەكشێننەوە كە بەشداری ئۆپەراسیۆنەكانی دژی تیرۆرستانی داعشیان كردووە.
وەزارەتی بەرگری دانیمارك روونیكردەوە، هۆكاری دەرچوونی بڕیاری كشاندنەوەی هێزە سەربازییەكانیان لە عێراق و سووریا لەلایەن فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە بۆ كەمبوونەوەی ژمارەی چەكدارەكانی داعش لە ئەو دوو وڵاتە دەگەڕێتەوە، كە ئەو دوو وڵاتە پێویستیان بە هێزەكانی ئێمە نەماوە.
كۆلۆنێك بجارك لۆمبۆرگ سەرۆكی یەكەی بەرگری ئاسمانی دانیمارك بۆ چاودێری ئاسمانی دەڵێت: هێزی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكان كە لە دراوسێكانمانەوە هەیە و دەیبینین ئەمڕۆ بەلای ئێمەوە گرینگترە.
پێشتر میدیای ئەمریكایی بڵاویكردەوە، لە ئۆكراین سیاسەتی بەرگریی ناتۆ پێداچوونەوەی پێدا دەكرێت.
سیاسەتی نوێی ناتۆ لە خۆرهەڵاتی ئەوروپا لە كاتی ئەگەری هێرشی رووسیادا چاوەڕێی پشتیوانی ئەمریكا ناكات.
نزیكەی 300 سەربازی دانیماركی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریادا هەبوون.