لێژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق لەهەوڵدایە لەگەڵ حكوومەت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان زیادبكەن بەجۆرێك كەمترین مووچە 425 هەزار دینار بێت.
لەماوەی ڕابردوودا گفتووگۆی زۆر كراوە لەپەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی دەسەڵات بدەنە حكوومەت تائاستێك مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران زیاد بكات.
بە وتەی كاربەدەستانی حكوومەت و پەرلەمانتاران، ئامانج لەئەو هەنگاوەی پەرلەمان و حكوومەتی عێراق، درووستكردنی هاوسەنگی و دادپەروەرییە لەنێوان فەرمانبەران و جارێكی دیكە ڕێكخستنەوەی سیستمی مووچە.
لەلایەكی دیكەوە پرسیار دەكرێت داخۆ ئەو گۆڕانكارییانەی سیستمی مووچەی عێراق هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە؟، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك دەڵێت “پشكی هەرێم وەك بەشە بوودجە لەلایەن بەغداوە دوای پەسەندكردنی بوودجە دەنێردرێت نەك مووچە، بۆیە لەو كاتەدا زیادكردنی مووچە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی سیستمی مووچەی خۆی مووچە دەدات”.