هاووڵاتییەكی عێراقی لە شەڕی سوودان كوژرا



گواستنەوەی بیانییەكان لە سوودان بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ یەك شەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق كوژرانی هاووڵاتییەكی عێراقی لە جەنگی ناوخۆی سوودان راگەیاند.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەجەنگی ناوخۆی سووداندا هاووڵاتییەكی عێراقی كوژراوە.

كەناڵی ئەلفەلوجە بڵاویكردەوە، ئەو هاووڵاتییە عێراقییە لەنێو شوێنی مانەوەی خۆیدا بە گولەی قەناس لەلایەن هێزێكەوە كوژراوە كە نازانرێت سەر بە سووپای سوودانە یان هێزەكانی پشتیوانی خێرا.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق گواستنەوەی 14 هاووڵاتی عێراقی لە پایتەختی سوودانەوە بۆ ناوچەی پۆرت سوودان راگەیاند.

ماوەی هەفتەیەك زۆرترە جەنگی ناوخۆ لە سوودان دەستیپێكردەوە و بەردەوامە، بەهۆیەوە زۆرینەی وڵاتان دەستیان بە گواستنەوەی هاووڵاتییەكانیان لە سوودان كردووە بەرێگا و ئۆپەراسیۆنی تایبەت لەلایەن هێزەسەربازیی و ئەمنییەكانەوە.

سعودیە و میسر و سوێد و ئوردن و كۆریای باشوور و بەریتانیا و ئەمریكا و چەند وڵاتی دیكە هەوڵەكانیان خستووەتەگەڕ بۆ رزگاركردنی هاووڵاتییەكانیان لەو جەنگە خوێناوییەی سوودانی گرتووەتەوە.

فەرمانبەرانی هەرێم چاوەڕێی پەسەندكردنی بوودجەن
پێت فەرمانبەرانی هەرێم چاوەڕێی پەسەندكردنی بوودجەن
ئاستەنگ بۆ بوودجە دروست دەكرێت
دوات ئاستەنگ بۆ بوودجە دروست دەكرێت
پەیوەنیدر