بەفر و باران دەبارێت



بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ باران بارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەستپێدەكات، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە 29 – 11- 2022 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت ، سەرەتا باران بارین لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییەكان دەست پێ دەكات، پاشان لە كاتە درەنگەكانی شەودا باران بارین لەزۆربەی ناوچەكان دەستپێدەكات.

باس لە ئەوەشكراوە، خێرایی با / لەسەر خۆ – مامناوەند دەبێت (10- 20) كم/ك، ئاراستەی با/ باشووری رۆژئاوادەبێت، پلەكانی گەرما نزم بوونەوەیەكی كەم بە یەك پلە لە تۆمارەكانی دوێنێ، مەودای بینین لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .

لەبارەی كەشو هەوای سبەی چوار شەممەوە ئاماژە بە ئەوە كراوە، شەپۆلێكی باران بارین سبەی تەواوی ناوچەكەمان دەگرێتەوە , بەشێوەی مامناوەند و هەندێ جار لێزمەبارانیش دەبێت و هەندێ كات هەورە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت. هەروەها بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییەسنوورییەكان دەبێت.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بە (2-4 ) پلە لە تۆماركراوی ئەمرۆ، خێرایی با مام ناوەند دەبێت (15- 30) كم/ك , هەندێ كات چالاك دەبێت ، ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات دەبێت، مەودای بینین لە نێوان ( 6 – 8 ) كم دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆك : 16 پلەی سیلیزی
كەركوك : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی

 

پلانی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا لەشكست نزیك دەبێتەوە
پێت پلانی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا لەشكست نزیك دەبێتەوە
لە ڕانیە خۆپیشاندانە
دوات لە ڕانیە خۆپیشاندانە
پەیوەنیدر