ئەمەریكا داوای كۆتاییهێنان بە شەڕ و پێكدادانەكان دەكات و باڵیۆزخانەی وڵاتەكەشی لە خەرتوومی پایتەختی سوودان چۆڵكرد.
جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەو بە فەرمانی تەواوی ستافی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە خەرتوومی پایتەخی سوودان باڵیۆزخانەكەیان چۆڵكردووە و بۆ ماوەیەكی كاتیش باڵیۆزخانەیان داخست.
دەشڵێت، ستافی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی توانیویانە بەسێوەیەكی پیشەگەرانە كارەكانیان ئەنجامبدەن و بەردەوام لەگەڵ هاوڵایانی ئەمەریكا و سوودان لە پەیوەندیدابن.
ئاماژەی بە ئەوەش كردووە، پێویستە هەردوو لایەنی شەڕ بەزووترین كات ئاگربەست رابگەیێنن و رێز لە بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتیانیان بگرن و رێگە بدەن هاوكاری مرۆیی بەدەست بگات.