وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، لە سێ رۆژدا٦٠ هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە کە زۆربەیان گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن و بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەکە زیادیکردووە.
ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بە (خەڵک)ی راگەیاند، لە دوو رۆژ پێش جەژنی رەمەزان و یەکەم رۆژی جەژن ٦٠ هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵیش ٤٦٠ هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا ٢٥٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە شارەکە.
ساڵانە لەگەڵ هاتنی جەژن و بۆنەکاندا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بەتایبەت لە شارەکانی ناوەراست و باشوری عێراق و وڵاتی ئێرانەوە بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان روودەکەنە هەرێمی کوردستان.