بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین جارێكی دیكە گردبوونەوە و داوا دەرماڵە لە حكومەتی هەرێم دەكەن.
ئەمڕۆ سێ شەممە، بۆ هەفتەی سێیەم بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین لە ڕانیە گردبونەوە و داوای خەرجكردنی دەرماڵەی مانگانە لەكاتی خۆیداو كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی پارالێڵ دەكەن.
گردبوونەوەی خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین پێدەنێتە هەفتەی سێیەمەوە.
لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان ناوە ناوە خۆپیشاندان دەكەن و باكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەن، داواكاری ئەوان وەرگرتنی دەرماڵە و كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی پاراڵێڵ و چەند داواكارییەكی دیكەیە.