هێزی پێشمەرگە بەرەو پەلکانە جوڵەی پێکرا



فەرماندەی میحوەری ٥ی رۆژئاوای کەرکوک رایگەیاند، ژمارەیەكی زۆری عەرەبی هاوردە هاتونەتە گوندی پەلكانە و نیازیان خراپە و ئێمەش جوڵەمان بە هێزی پێشمەرگە كردووە بەرەو پەڵكانەو چاودێری دۆخەكە دەكەین.

نوری حەمە عەلی، فەرماندەی میحوەری ٥ی رۆژئاوای کەرکوک بە رووداوی راگەیاند، ژمارەیەكی زۆری عەرەبی هاوردە هاتونەتە گوندی پەڵكانە و نیازیان خراپە و جوڵەمان بە هێزی پێشمەرگە كردووە بەرەو پەڵكانەو چاودێری دۆخەكە دەكەین و پەیامیشمان ناردووە بۆ هێزە عێراقییەكان، كە ئەو ستەمكارییەی گوندی پەڵكانە رابگرن.

ئێوارەی دوێنێ هەینی یەکەم رۆژی جەژن، لە گوندی پەلكانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان شەڕ لە نێوان ژمارەیەك هاوڵاتی عەرەب و كورد روویدا و بەهۆیەوە سێ كەس بە بۆری و دار برینداربون. پۆلیس و سوپا دەستوەردانیان كرد و كۆتاییان بە شەڕەكە هێناو ئەو سێ بریندارەشیان دەستبەسەركرد.

لە دوای روداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ وە چەندینجار ئاڵۆزی و ناكۆكی لە نێوان لەسەر خاوەندارێتی زەوییە كشتوكاڵییەكانی پەڵكانەی پارێزگای كەركوك ناکۆکی لە نێوان کورد و عەرەب دروست بووە.

گوندی پەڵكانە دەکەوێتە ناحیەی سەرگەڕان-ی قەزای دوبز لە باكوری خۆرئاوای كەركوك، لەروی ئیدارییەوە سەر بە كەركوكە، بەڵام دۆسیەی ئەمنی لای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سەڵاحەدینە.

د. پشدەر عەبدوڵڵا:هەوکردنی پەردەی مێشك ئەم ماوەیە زۆر زیادی کردووە
پێت د. پشدەر عەبدوڵڵا:هەوکردنی پەردەی مێشك ئەم ماوەیە زۆر زیادی کردووە
بانکی ناوەندی نزیکەی ملیارێک دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە
دوات بانکی ناوەندی نزیکەی ملیارێک دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە
پەیوەنیدر