بانکی ناوەندی نزیکەی ملیارێک دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە



بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای دەكات، كۆی گشتی فرۆشتن و خستەبازاڕی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بڕی ٩٠٤ ملیۆن و ٣٥٤ هەزار و ٩١ دۆلار بووە.

بانكی ناوەندی عێراق لەڕاگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، بڕی ٩٠٤ ملیۆن و ٣٥٤ هەزار و ٩١ دۆلاری فرۆشتووە، هەروەها ڕێژەكەش ٢.٢٦% لەچاو هەفتەی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە.

ئاماژ بەوەشكردووە، زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ڕۆژی سێ شەممەدا بووە، كە فرۆشی ٢٨٣ ملیۆن و ٤٥ هەزار و ٩٩٤ دۆلار بووە، لەكاتێكدا كەمترین فرۆش لە ڕۆژی دوو شەممەدا بووە، كە فرۆشی ١٢٧ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٥٧٠ دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، فرۆشی حەواڵەی دەرەكی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٥٣٩ ملیۆن و ٩٥٤ و ٩١ دۆلار بووە، كە بە ڕێژەی ٣٢.٥١% زیادیكردووە، هەروەها ڕێژەی فرۆشی بە كاش بریتی بووە لە ٣٦٤ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو فرۆشانە بە شێوەی پارەی نەختینە و گواستنەوە بۆ دەرەوەی وڵات بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی دەرەكی چووەتە دەرەوە، هاوكات نرخی فرۆشتنی كرێدیتی دۆكیۆمێنتاری بە كارتی ئەلیكترۆنی بۆ هەر دۆلارێك ١٣٠٥ دینار بووە

هێزی پێشمەرگە بەرەو پەلکانە جوڵەی پێکرا
پێت هێزی پێشمەرگە بەرەو پەلکانە جوڵەی پێکرا
بەشێكی خانەنشینان و فەرمانبەران بێ‌ مووچە جەژنیان كرد
دوات بەشێكی خانەنشینان و فەرمانبەران بێ‌ مووچە جەژنیان كرد
پەیوەنیدر